برسێتیی توند هه‌ڕەشه‌ له‌ 20 وڵاتی جیهان ده‌كات

زیاتر له‌ 20 وڵاتی جیهان له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ خراونه‌ته‌ لیستی ئه‌و وڵاتانه‌، كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی برسێتیی توند و سه‌ختیان له‌سه‌ره‌.

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ راپۆرتێكدا رایگه‌اندووه،‌ زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی برسێتیان له‌سه‌ره‌ ده‌كه‌ونه‌ باكوری كیشوه‌ری ئه‌فریقا و له‌ كیشوه‌ری ئاسیاش ئه‌فغانستان و سوریا و لوبنان و یه‌مه‌ن و باشوری سودان هه‌مان هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره‌ و له‌ ئه‌مریكای لاتین و ناوچه‌ی كاریبی (هایتی) هه‌ڕه‌شه‌ی برسێتیی توند هه‌یه‌.

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت،‌ 34 ملیۆن كه‌س له‌مڕۆدا له‌ هه‌ژارییه‌كی توندی سه‌ختدا ده‌ژین و یه‌ك هه‌نگاو له‌ برسێتیی ره‌ها و ته‌واوه‌وه‌ دوورن.

هه‌روه‌ها هۆكاری ئه‌و برسێتییه‌ی بۆ ململانێی چه‌كداری و ڤایرۆسی كۆرۆنا و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.

ژ.ت‌