چین هەوڵی کۆتاییهێنان بە شەڕێ ئوکراینا دەدات

وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین رایگەیاند، بۆ ئەوەی شەڕی نێوان ئوکراینا و روسیا کۆتایی بێت، دەیەوێت دەستپێشخەر بێت و وتی، " ئێمە دانانیشن و سەیری شەڕ ناکەین.

٥٩مین کۆنفڕانسی ئاسایشی میونیخ دوێنێ لە شاری میونیخی ئەڵمانیا دەستی پێکرد و بەردەوامە.

چین: هەندێک وڵات نایانەوێت شەڕ کۆتایی بێت

وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین ئەمڕۆ لە کۆنفڕانسەکەدا قسەی کرد و بانگەوازی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئوکراینا کرد. وانگ داوای لە وڵاتانی ئەوروپا کرد، هەوڵی راوەستاندنی شەڕ بدەن.

وانگ یی باسی ئەوەشی کرد کە لە ماوەیەکی نزیکدا لەبارەی شەڕی ئوکراینا بەڵگەیەک ئاشکرا دەکەن و وتی، " پێویستە هەموو وڵاتان رێز لە خاکی یەکدی بگرن. بەڵام هەندێک وڵات پێیان خۆش نییە کۆتایی بە شەڕ بهێندرێت."

٢٤ شوبات پلانی ئاشتی ئاشکرا دەکرێت

وەزیر وانگ یی داوای لە هەموو لایەنەکان کرد کە بەگوێرەی پەیمانی نێودەوڵەتی بجووڵێنەوە و وتی، " ئێمە دانانیشن و لەبەرامبەر شەڕ بێدەنگ نابین، ئاگری شەڕ خۆش ناکەین. ئێمە هەوڵی دیالۆگ و ئاشتی دەدەین."

بەگوێرەی میدیای ئەڵمانیا، دەستپێشخەری ئاشتی ٢٤ی شوبات لە یەکەمین ساڵیادی شەڕدا لەلایەن خی جینپینگ سەرۆکی چینەوە رادەگەیەندرێت.

ف.ق