داعش لە نیجریا هێرشی ئەنجامدا، ١٣ سەرباز کوژران

گروپێکێکی چەکدار سەربە چەتەی داعش لە ئیالەتی یوبە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی نیجیریا سەربازانی ئەو وڵاتەیان کردە ئامانج ، لە ئەنجامد١٣سەرباز کوژران.

گروپێک چەتەی داعش کە بە ناوی دەوڵەتی ئیسلامی ڕۆژئاوای ئەفریقا (ئیسوپ) پەلامارەکانیان ئەنجامدەدەن، بە چەکی قورس و ڕۆکێت لە گوندی غەزە لە نیجیریا بۆسەیان بۆ کاروانێکی سەربازی دانا.

بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ، لەو هێرشەدا ١٣ سەرباز کوژراون و ژمارەیەکی زۆر برینداربوون، ئاماژە بەوەشکراوە کە سەربازەکان وڵامی هێرشی چەتەکانیان داوەتەوە و شەڕی قورس هاتووەتە ئاراوە و ژمارەیەکی زۆر لە چەتەکانی داعش کوژراون.

کاروانە سەربازییەکە لە کاتی چوونیان بۆ بنکەیەکی شاری بۆنی یادی کە ٥٠ کیلۆمەتر لە داماتۆرۆیە دوورە کەوتوونەتە کەمینەکەوە.

ک-ش