دەسەڵاتدارانی فیدڕالی ئەمریکا: هیچ بەڵگەیەک نییە کە لە هەڵبژاردنەکاندا ساختەکاری کرابێت

دەسەڵاتدارانی فیدراڵی ئەمریکا ئاشکرایان کرد، تا ئێستا هیچ بەڵگەیەک نەسەلمێنراوە کە ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا کرابێت.

لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی فیدراڵی تەئکیدیان لەوە کردەوە کە هیچ داتایەک نییە ئاماژە بۆ ئەوە بکات دەنگەکان لەناوچووبن و یان هیچ دەنگێک نەژمێردرابێت یان دزرابێت، تەئکیدیان لەوەشکردەوە کە هەڵبژاردنەکە ئارامترین و پارێزراوترین پرۆسە بووە لە مێژووی ئەمریکادا.

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی شکستخواردی هەڵبژاردنی ئەمریکا بانگەشەی ئەوە دەکات، پێشێلکاری گەورە کراوە لە پرۆسەکەدا بەتایبەت لەکاتی جیاکردنەوەی دەنگەکاندا، لە بەرامبەریشدا جۆ بایدنی ڕکابەری کە براوەی هەڵبژاردنەکەیە دەڵێت، دواجار دەبێت ترامپ لە ٢١ی کانوونی دووەمدا دەسەڵات ڕادەست بکات.

سەرکەوتنی بایدن لەکاتێکدایە لە مێژووی ١٠٠ ساڵەی ئەمریکادا دۆخی تەندروستی هاوشێوەی ئێستا لە قەیراندا نەبووە، قەیرانی دارایی و توندبوونەوەی ململانێ ڕەگەزییەکان لەولاوە هێندەیتر دۆخی ناوخۆی ئەمریکایان شلۆق کردووە.

ف.ق