دەیان هەزار کەس لە برۆکسل بۆ پاراستنی کەش و هەوا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

لەسەر داوای ٨٠ ڕێکخراو بەناوی 'هاوپەیمانیی کەش و هەوا' دووەمین خۆپیشادانی گەورە بۆ پاراستنی کەش و هەوا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بەڕێوەچوو.

یەکەم خۆپیشاندانی گەورەی کەش و هەوا چەند هەفتەیەک پێش بڵاوبوونەوەى پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و چەند هەفتەیەک پێش لوتکەی نیودەوڵەتی COP26 لە برۆکسلی بەلجیکا بەڕێوەچوو بوو.

خۆپیشاندانەکە لە وێستگەی برۆکسل - باکوور دەستی پێکرد و دوای ٣ کیلۆمەتر رێکردن گەیشتە پارکی دوسانتانری. بە وتەی پۆلیس بە لانیکەمەوە ٢٥ هەزار کەس تیایدا بەشداربوون، کە پلان دانرابوو ٧٠ هەزار کەس بەشداری لە خۆپیشاندانەکەدا بکەن.

خۆپیشاندانەکە دوێنێ یەکشەممە بەڕێوەچوو و تیایدا پەیامی 'کاتی ئەوە هاتووە، کە بە چالاکییە رادیکاڵەکان گۆڕانکاری ورد و سیستماتیک رووبدات، چونکە ئەوە پەیوەندیی بە بوونی خەڵکەوە هەیە".

نزیکەی ٨٠ ڕێکخراوی لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی کەش و هەوا داوای خۆپیشاندانەکەیان کرد بوو. سیاسەتمەدارانی بەلجیکی بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکەدا کردبوو.

ئەو خۆپیشاندانە لە دوای لافاوەکانی مانگی تەممووز لە بەلجیکا مانادار و گرنگ بوو.

ژ.ت