فڕۆکەیەکی گەشتیاری لە دەریاچەی ڤیکتۆریا کەوتە خوارەوە: لانیکەم ١٩ کەس گیانیان لەدەستدا

لە تانزانیا فڕۆکەیەکی گەشتیاری بە هۆی دۆخی نالەباری کەشوهەواوە لە دەریاچەی ڤیکتۆریا کەوتە خوارەوە، لانیکەم ١٩ کەس ژیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٢٠ گەشتیاریش رزگارکران.

بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوچەی کاگەرای تانزانیا، ویلیام مواپگهال لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کە بە هۆی بارودۆخی نالەباری کەشوهەوا فڕۆکەکە لە دەریاچەی ڤیکتۆریا کەوتووەتە خوارەوەو لە ئەنجامدا ١٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.

مواپاگهال باسی لەوەکرد کە بریندارەکان بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی کاگیرا و ئەوەشی خستەڕوو کە هەوڵەکانیان بۆ رزگاکردنی سەرنشینانی دیکەی فڕۆکەکە بەردەوامە.

مواپاگهال رایگەیاند، کە لە فڕۆکەکەدا کە لە دۆسێلدۆرفەوە دەچووە فڕۆکەخانەی بوکۆبا.