فەرمانداری یەپەژە سۆسن بیرهات لە بۆننی یادی کرایەوە

ئەندامی کۆنەسەی سەربازی یەپەژە و قەسەدە سۆسن بیرهات کە لە ١٩ ئابی ئەمساڵ لە هێرشیکی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە تلتەمەری شەهیدبوو، ئەمرۆ لە شاری بۆننێ ئەڵمانیا یادی کرایەوە.

سۆسن بیرهات(سۆسن مەحمەد ) ئەندامی کۆنەسەی سەربازی یەپەژە و قەسەدە کە لە ئەنجامی هێرشیکی دڕندانەی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر ١٩ ئابی ئەمسال لە تلتەمەر شەهیدبوو لە شاری بۆننێ ئەڵمانیا یادیکرایەوە.

ئەندامی کۆنگرە ستار ئاسیا عەبدولا، نوێنەری پەیەدە لە ئەورپا زۆزان دێرک بەشداری یادکردنەوەکەیان کرد.

لە یادەکەدا بەڵگە فیلیم لەسەر ژیان وتێکۆشانی فەرماندە ساسۆن بیرهات پێشکەش کرا.

ئەندامی کۆنگرە ستار ئاسیا عەبدولا لە یادەکە قسەیکردوەی وتی: ئێمە هەڤاڵ سۆسن و هەڤالانی لە هێرشی ١٩ ئاب شەهیدبوون بە ڕیزدار بەبیردێنینەوە،  گەلی کورد لەبەرامبەر داگیرکاری تورکیا هەموو ڕۆژێک لە بەرخوداندایە، گەلی بە ئیرادەیکی پۆڵاینەوە لە هەموو پارچەکانی کوردستان بەرخودان دەکەن لەبەرامبەر داگیرکاری.

ڕ.ح