فەیسبووک و ئیسنتاگرام و وەتسئەپ کەوتنەوە کار

ئێوارەی دوێنی بۆ ماوەچى چەند کاتژمێرێک ئەپەکانی فەیسبووک، ئینستاگرام و وەتسئەپ لە سەرتارسەری جیهاندا لەکار کەوتن و دوای هەوڵ و زیانێکی زۆر توانرا دووبارە بخرێنەوە کار.

ئێوارەی دوێنێ و لە ناکاو تۆڕەکانی سەر بە کۆمپانیای فەیسبووک لە کارکەوتن. فەیسبوک لە ئەژماری تویتەرەکەیدا بڵاویکردبووە، ئینستاگرام، وەتسئەپ لە کاتژمێرەکانی نیوەڕۆی دووشەممەوە لەکار کەوتوون.

راشیگەیاند، لەو هەوڵدان ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن و بەهۆی ئەو کێشەیەوە داوای لێبوردنیان کردبوو، بەڵام هۆکاری لەکارکەوتنی ئەو تۆڕانەیان بڵاونەکردبووە.

لە دوای چەند کاتژمێرێک، کە گەورەترین و درێژماوەترین راوەستانی ئەپەکان بوو. ئەو ئەپانە لەلایەن کۆمپانیای فەیسبووکەوە خرانەوە کار. بەهۆی لەکارکەوتنی ئەو ئەپانەوە بەهای پشکەکانی فەیسبووک و دراوی دیجیتاڵی بە خێرایی دابەزین و زیانێکی زۆریان بەرکەوت.

ژ.ت