گروپێکی چەکدرا سەدان کچی خوێندکاری لە نیجریا ڕفاند

لە هێرشێکی گروپێکی چەکدار بۆسەر خوێندنگایەکی کچان، لە نەیجیریا، سەدان خوێندکاری کچ ڕفێندران.

بەیانی ئەمڕۆ گروپێکی چەکدار لە ویلایەتی زامبارا لە ڕۆژئاوای نەیجیریا، بە دەیان ئۆتۆمبێلەوە هێرشیان کردەسەر خوێندنگایەکی کچان لەو ویلایەتە.

بەپێی قسەی یەکێک لەمامۆستاکانی ئەو خوێندنگایە، چەکدارەکان دوای تەقەکردنی هەڕەمەکی، نزیکەی ٣٠٠ کچی خوێندکاریان لە خوێندنگاکە، بەزۆر لە ئۆتۆمبێلەکان سەرخستووە و ڕفاندوویانە.

مامۆستاکە باسی لەوەش کردووە کە هەندێک لە ئەندامانی ئەو گروپە چەکدارە، جلی سەربازییان لەبەردا بووە، بەڵام تا ئێستا ڕوون نەبوەتەوە کە سەربە کام گروپن.

جێگای ئاماژەیە، پێشتر و چەندین جار، گروپی بوکوحەرام، کە گروپێکی توندڕەوی ئیسلامییە و دژی خوێندنی کچان و ژنانە، بە سەدان خوێندکاری کچیان لەو وڵاتە ڕفاندووە.

ک-ش