هەڵبژاردنەکانی رووسیا بێ بەشداری ئۆبۆزسیۆن بەردەوامە

لە رووسیا هەڵبژاردنەکانی گشتی بەردەوامە. قەدەغەکرا کە ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن.

هەڵبژاردنە گشتیەکان لە ١٧ی ئەیلول دەستیپێکرد و تاوەکو ١٩ی مانگ بەردەوامە. بەم شێوەیە دەیانەوێت رێگری لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بکەن.

١٠٨ ملیۆن کەس مافی بەشداریان هەیە. هاوڵاتیان ٤٥٠ ئەندامی دۆما هەڵدەبژێرن.

ڤلادیمیر پۆتین بەر لە هەڵبژاردن قسەی کرد و توی، " پێویستە هەموو کەسێک بە شێوەیەکی بەرپرسیارانە بجووڵێتەوە و بانگەوازی بۆ وڵاتپارێزی کرد.

لەنێو ٣ رۆژدا هەڵبژاردنی خۆجێیی و گشتی ئەنجام دەدرێت و پێشبینی دەکرێت ئێوارەی یەکشەمە ئەنجامەکان ئاشکرا بکرێن.

لە هەلبژاردنەکاندا ئۆپۆزسیۆن بە تایبەتی ئەلکسی ناڤالی ناتوانێت بەشداری بکات. ناڤالی کە ژەهرخوارد کرابوو، دوای ئەوەی لە ئەڵمانیا گەڕایەوە بۆ مۆسکۆ دەستگیرکرا. ئۆپۆزسیۆن بە سەرۆکایەتی ناڤالی بە تۆمەتی رادیکالبوون قەدەغەکرابوو.

ناڤالی لە زیندانەوە داوای لە هاوڵاتیان کرد کە بە ژیری دەنگ بدەن. داوای کرد دەنگ بە کاندیدە کۆمۆنیستەکان بدەن و فشار لەسەر پارتی رووسیای یەکگرتوو کە دەسەڵاتە بکەن.

ف.ق