هەپەگە یادی ٤ گەریلای کردەوە، کە لە بۆتان شەهید بوون

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە رایگەیاند، مانگی ئاب ٤ گەریلا لە ئەنجامی بۆردوومان دا لە شرنەخ شەهید بوون و یادیانی کردەوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بڵاویکردەوە، "لە ٣٠ی ئابی ٢٠٢١دا لە ناوچەی ئەلکێ لە پارێزگای شرنەخ، لە ئەنجامی سیخوڕی و هەواڵلێدانی کۆنترا خۆجێیەکان دا بۆردومانێک لە ناوچەکە روویدا و لە ئاکامی ئەو بۆردوومانەدا ٤ هەڤاڵمان شەهید بوون".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "هەڤاڵانمان نودا، بنەوش، شیار و زنار، ساڵانێک لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەڕیان کردبوو و بۆ پێکهێنانی شۆڕشی کوردستان ڕەنجێکی زۆریان داوە، هەمیشە پێشەنگی گەلی وڵاتپارێزمان و هاوڕێکانیان دەبن و دەبنە هۆی سەرخستنی تێکۆشانەکەمان".

ناسنامەى گەریلا شەهیدەکان:

نازناو: نودا گارزان

ناو و پاشناو: کەزیلبان یڵماز

شوێنی لە دایکبوون: بەدلیس

ناوی دایک و باوک: خەزینە – شەفیق

کات و شوێنی شەهید بوون: ٣٠ی ئابی ٢٠٢١ / شرنەخ

****

نازناو: بنەوش ئاگر

ناو و پاشناو: ئەمینە یڵماز

شوێنی لە دایکبوون: ئیستەنبول

ناوی دایک و باوک: ئایسەل - موخلیس

کات و شوێنی شەهید بوون: ٣٠ی ئابی ٢٠٢١ / شرنەخ

****

نازناو: شیار شێخۆ

ناو و پاشناو: خەلیل عەلی

شوێنی لە دایکبوون: عەفرین

ناوی دایک و باوک: زەینەب - ئیبراهیم

کات و شوێنی شەهید بوون: ٣٠ی ئابی ٢٠٢١ / شرنەخ

****

نازناو: زنار سۆری

ناو و پاشناو: عەبدوڵا ئۆگوز

شوێنی لە دایکبوون: شرنەخ

ناوی دایک و باوک: هامی - محەمەد

کات و شوێنی شەهید بوون: ٣٠ی ئابی ٢٠٢١ / شرنەخ

ژ.ت