کاڵکان: ئێمە هێشتا بە جۆش و خرۆشین و خاوەن بڕیاری خۆمانین

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، ئەوان بە هیوای بەدەستخستنی سەرکەوتنی گەورەتر پێ دەنێنە ٤٣هەمین ساڵیادەوە و وتی:" ئێمە هێشتا بە جۆش و خرۆشین و خاوەن بڕیاری خۆمانین. بێگومان سەردەکەوین."

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لە بەرنامەیەکی تایبەتی میدیا هابەردا تیشکی خستە سەر ٤٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە.

کاڵکان رایگەیاند، ئەو ئازار و سەختیانەی هاتنە سەر رێگایان، هیچ یەکێکیان بە هەدەر نەچوون، هەموویان بە واتا و هێژا بوون و وتی:"چەندین دەستکەوت بەدەست هاتوون. نەتەوەیەک لە مردن و لەناوچوون رزگار کرا. مێژووی ئازادی نەتەوەیەک سەر لە نوێ نووسرایەوە. نەتەوەیەک سەر لە نوێ لەدایک بوو. بۆیە ٢٧ی تشرینی دووەم، ناو نراوە، 'جەژنی ژیانەوەی نەتەوەیەک'. پێی دەوترێت داستانی ژیانەوە. زیاتر پێی دەوترێت داستان، چونکە لە باڵاترین ئاستدا تێکۆشانێکی گەورە بەڕێوەچوو."

دوران کاڵکان ئەوەی بەبیر هێنایەوە کە پێشبینیەکانی بەر لە ٤٢ ساڵ بەدیهاتن و بەم شێوەیە باسی لێوە کرد:"کوردستان ئیدی ئەو گۆڕەپانە نیە کە دواکەوتوویی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خۆی تێدا بەخێو بکات. گۆڕا بۆ قەڵای شۆڕشگێری، قەڵای تێکۆشانی ئازادی، ژیانی ئازاد، بوو بە هەرێمێک کە چالاکی و رێکخستن و هۆشمەندی ئازادی لە ناو ژێردەستەکان، لە ناو هەموو مرۆڤێک بڵاو بووەوە. پێشکەوتن و گەشەسەندنێک لەمە گەورەترو واتادارتر نیە."

'با دوژمن ئەمە باش بزانێت کە تۆڵەی هاوڕێ یلماز دەرسیم دەکەینەوە'

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە، شەهید یلماز دەرسیم ئەندامی کۆمپیتەی ناوەندی پەکەکە و فەرماندەی هەرێمی دەرسمی وەبیر هێنایەوە کە لە ١٠ی تشرینی دووەمدا شەهید بوو و وتی:" دوایین نمونەی خۆڕاگریی دەرسیم کە لەگەڵ پەکەکە ژیا، هاوڕێ یڵماز دەرسیم بوو. لە ٨٣هەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی سەید رەزادا دوژمن دووبارە ئەوەی پێ وتین کە، دەتانکوژینەوە... لە راستیدا پلانی هێرشی لەناوبردن و نکۆڵیکردن لە ٤٢هەمین ساڵەی دامەزراندنی پەکەکەدا، لەسەر ئەم بنەمایە بەڕێوەچوو. ئێمە ئاگاداری ئەمە هەین و لە دژی ئەمەش لە خۆڕاگریداین. دەرسیمیش خۆڕاگری کرد، بە پێشەنگایەتی هاوڕێ یلمان، خۆڕاگری کرد. با دوژمن ئەمەی لەبیر نەچێت کە ٤٢ ساڵە، ٥٠ ساڵە وەک چۆن پەکەکە تۆڵەی سەید رەزا و هاوەڵانی کردەوە، بە هەمان شێوە تۆڵەی هاوڕێ یلماز دێرسمیش دەکاتەوە. هاوڕێکانی یلماز لە دەرسیمن، لە سەرتاسەری کوردستانن، لە هەموو شوێنێکن. تۆڵەی ئەو دەکەینەوە، دوژمن با ئەمە باش بزانێت."

ئایدۆلۆجیای رزگاری ژنان

کاڵکان بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم، رۆژی رووبەڕووبونەوەی توندوتیژی دژبە ژنان، تێکۆشەرانی ئازادی ژنانی بەرز نرخاند و وتی:"جۆش و هیوایەکی گەورەیە کە ژنانی کورد خۆیان لەمە تێگەیشتوون و بۆ بەڕێکخستنبوون تێدەکۆشن و کۆمەڵگا پەروەردە دەکەن و بەشداری لەم تێکۆشانەدا دەکەن. هەر هەوڵێک کە ژنان ئازاد دەکات، گەشەیان پێدەدات، هەوڵێکی زۆر هێژایە.

ئێمە وەکو پەکەکە ئەو راستیە دەبینین و ئەم هەوڵانەش وەکو هەوڵی خۆمان دەبینین. رێبەر ئاپۆ وتی، کاری من بۆ ئازادی ژنان، بۆ پەروەردەکردنی ژنان و بۆ بەڕێکخستنکردنیان واتادارترین و هێژاترین کاری شۆڕشگێری-سۆسیالیستە. بەم شێوەیە دەڕوانێتە هێڵی ئازادی ژنان. بزوتنەوەی ئێمە لەسەر ئەم بنەمایە بونیاد نراوە. پەکەکە و بزوتنەوەی ئازادی ژنان کە لەگەڵ پەکەکە بونیادنرا، شۆڕشی ئازادی ژنان بەدی دێنێت. ئەم تێکۆشانەمان تەنها بەدەستهێنانی چەند دەستکەوتێک نیە. رێبەر ئاپۆ ژنولۆجیای پێناسە کرد، زانیاریی ئازادی ژنان، پێشکەوتنی ژنی ئازاد، شێوازی بونیادنانی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک-ژیانی ئازادی، لە چواردەوری ژنانی ئازاددا پێناسە کرد و بەم شێوەیە ئایدۆلۆجیای ئازادیی ژنانی خوڵقاند.

بە ئایدۆلۆجیای رزگاری ژنان، هێڵی ئازادی بەدیهات. لەسەر ئەم بنەمایە بەرێکخستنبوونی ژنان بونیادنرا. رێکخستنی پاژک، کەژەکە، یەژا-ستار، لە هەموو ئاستەکاندا رێکسختنێکی بەرفراوانی دیمۆکراتیک، تێکۆشان و رێکخستنی ژنی دیمۆکراتخواز و ئازاد، بونیادنرا."

کاڵکان ئاماژەی بەوەش کرد کە ژنانی کورد بە تێگەیشتن و رێکخستنێکی زۆرەوە بەشداریان لە تێکۆشاندا کرد و گەیشتنە ئاستی پێشەنگایەتیکردن. ئەمەش کارەکتەری ئێمەی واتادارتر و گرنگتر پیشادا. ئەمانەی هەموویان پەیوەندیان بە پەکەکەوە هەیە. پەیوەندیان بە هەنگاوەکانی رێبەرایەتی و دامەزراندنی پەکەکەوە هەیە.

'یەک پارچەیی ٢٧ی تشرینی دووەم و ٢٥ی تشرینی دووەم'

دوران کاڵکان رایگەیاند، ئەوەی بە باشترین شێواز نوێنەرایەتی ٢٥ی تشرنی دووم دەکات، ئەوا پەکەکەیە و وتی:"دەیگەیێنێتە ئاستی شۆڕشگێری. دامەزراندنی پەکەکە لە ٢٧ی تشرینی دووەم و تێکۆشانی توندوتیژی دژ بەر ژنان هەمان واتایان هەیە. بۆیە هەردووکیان یەک پارچەن. دەبێت وەکو یەک تەماشا بکرێن. دامەزراندنی پەکەکە لە کوردستان، سەرەتای تێکۆشانی توندوتیژی دژبە ژنانە و ئێستاش گۆڕاوە بۆ شۆڕشێکی گەورە بۆ بەدیهێنانی ئازادی و گەیشتووەتە بونیادنانی نەتەوەی دیمۆکراتیک و کۆمەڵگای دیمۆکراتیکی نوێ کە خۆی دەسپێرێتە ئازادی ژنان. ئەمانە هەموویان لەگەڵ دەستپێکردنی قۆنانی ٢٧ی تشرینی دووەم بەدیهاتن. بۆیە ٢٧ی تشرینی دووەم و ٢٥ی تشرینی دووەمن یەک پارچەن. ئەمەش بە گەشەسەندنی تێکۆشان بەدیهاتووە."   

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە وتەیەکی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردی بەبیر هێنایەوە  کە دەڵێت، 'ژیانکردن لەگەڵ پەکەکە، وەکو جەژنە' و وتی:"دەبێت ئەم رۆژە بە جۆش و خرۆشی جەژن پیرۆز بکرێت و پێشوازی لێبکرێت. دەبێت ٢٧ی تشرینی دووەم بە چاوێکی ئاسایی تەماشا نەکریت. دەبێت لە راستی دامەزراندنی پەکەکە تێبگەن. دەبێت مرۆڤ راستیی رێبەرایەتی، واتای ئەم راستیە بۆ مێژووی کورد و مێژوو مرۆڤایەتی باش تێبگات. ئەمەش دەبێت مۆڕال و جۆش و خرۆشێکی زۆر ببەخشێت بە مرۆڤەکان. پەکەکە بزوتنەوەیەکی جۆش و خرۆش و مۆڕاڵە و دەبێت بەهێزتر ببێت."

'کۆشکەکانی زوڵم هەڵدەوەشن'

کاڵکان ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوان بە هەنگاوێکی نوێوە پێدەنێنە ٤٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنەوە و وتی:"تێکۆشانی دژی گۆشەگیری، داگیرکەری و فاشیزم لەسەر بنەمای ئازادی فیزیکی رێبەر ئاپۆ، تێکۆشانە بۆ بونیادنانی کوردستانی ئازاد، تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیمۆکراتیک.

ئێمە لە چوارچێوەی هەنگاویکی وەهاداین. ئەگەر سەرنج بدەن، هێرشە پلان بۆداڕێژراوەکانی داگیرکەر-قڕکەر-دواکەوتووییەکان، تێکشکان. کۆشکەکانی زوڵم هەڵدەوەشێن. سیاستی فاشیستەکان پوچەڵ دەبنەوە و سەرکێشانی فاشیزم لەناو دەچن. هەموو شێوازەکانی فشار و زۆرداری لەناو دەچن. چونکە ئێمە لە ٤٢هەمین ساڵیاددا، خۆڕاگریەکی بێوێنەمان بەڕێوە برد. ئەمە تەنها خۆڕاگریەکی نەتەوەیی نەبوو، بەڵکو هاوکات خۆڕاگریەکی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بوو. لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی کاریگەری خۆی هەیە. کاریگەری لە سەر هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دروست کرد. دیکتاتوریی فاشیستی تەیب-باخچەلی وەکو ئەوەی بومەلەرزە لێیداون، دەلەرزن، هەموو کەسێک لە چاوەڕوانی ئەوەدایە کە کەی هەڵدەوەشێن. هاوکات گورزێکی قوڕس لە ئەقلیەتی نۆکەریی کوردیش درا، بێنرخ بوو. ئەوانمان تێکشکاند."

'ئێمە بە هێزێکی گەورەترەوە شەڕ دەکەین'

کاڵکان لە کۆتایی قسەکانیدا رایگەیاند، بە هیوای تێکشکاندنی سیستمی ئیمرالی، بۆ هەڵوەشاندنی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە، بۆ بەدیهێنانی ئازادی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و بۆ سەرخستنی شۆڕشی ئازادی، ئەوان پێدەنێنە ٤٣هەمین ساڵیادیانەوە و وتی:" ئێمە هێشتا بە جۆش و خرۆشین و خاوەن بڕیاری خۆمانین. ئامانجمانە لە ٤٣هەمین ساڵیاددا فاشیزم هەڵوەشێنین. ئەمەش بە پوچەڵکردنەوەی سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمرالی بەدی دێت. کوردستان ئازاد دەبێت، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دیمۆکراتیک دەبێت. ئامانجمان ئەوەیە کە ئەم ئاواتانە لە ٤٣هەمین ساڵیاددا بەدی بهێنین."

ز.ش