کۆچ بۆ ئەوروپا کەمی کردووە

دەزگای چاودێریی سنوورەکانى یەکێتیى ئەوروپا (فرۆنتێکس - Frontex) رایگەیاند، کۆچی نایاسایی کۆچبەران لە رێگەى سنوورەکانی یەکێتیی ئەوروپاوە دابەزیوە بۆ ئاستی ساڵی ٢٠١٣ .

دەزگای چاودێریی سنوورەکانى یەکێتیى ئەوروپا (فرۆنتێکس - Frontex) رایگەیاند، بەهۆی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ژمارەی کۆچبەران لە ساڵی ٢٠٢٠دا بە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٩ بە رێژەى سەدا ١٣ کەمیکردووە و هەوڵەکانی پەڕینەوە لە سنوورەکانی یەکێتیی ئەوروپا دابەزیوە بۆ ١٢٤ هەزار کەس.

هاووڵاتییانی سوریا زۆرترین رێژە و ژمارەی کۆچبەران بەرەو یەکێتیی ئەوروپا پێکدەهێنن و دوای ئەوانیش هاووڵاتییانی هەرێمی فاس لە مەغریب، تونس و جەزایر کۆچ بەرەو ئەوروپا دەکەن.

هێڵی رۆیشتنی کۆچبەران لە تورکیاوە بەرەو یونان لە ساڵی ٢٠٢٠دا بە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٩ بە ڕێژەى سەدا ٧٠ کەمیکردووە.

هەروەها هێڵی رۆیشتنی کۆچبەران لە رۆژهەڵاتی دەریای سپی بەرەو ماڵتا و ئیتالیاش بە رێژەى سەدا ٢٩ دابەزیوە.

ژ.ت