خەزعەلی: ئێمە ئامادەین لەدژی ئەردۆغان شەڕ بکەین

قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی کەتائیبی ئەهلی حەق-ی سەر بە حەشدی شەعبی ئەوەی خستەروو کە ئەردۆغان پلانی داگیرکردنی شەنگال و گەلێک ناوچەی تری لەسەردایە و وتی کە ئەوان ئامادەن لەدژی ئەوان شەڕ بکەن.

خەزعەلی کە وەک کەسایەتییەکی نزیک لە ئێران دەناسرێت وتی: " تورکیا پلانی داگیرکردنی شەنگال، تەلەعفەر، مووسل و بەشێکی گەورە لە کەرکووکی هەیە. ئەردۆغان بەنیازە خۆی بگەێنێتە سنوورە پێشووەکانی دەسەڵاتی عوسمانی.

قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی کەتائیبی ئەهلی حەق دەڵێت، تورکیا پلانی هەیە هاوینی داهاتوو هێرش بکاتە سەر شەنگال و داگیری بکات و ئێمە ئامادەین لە دژی ئەم پلانە داگیرکاریەی تورکیا چەک هەڵبگرین.

'بانگەوازی لە عێراق'

خەزعەلی ئەوەی هێنایەسەر زمان کە تورکیا بەردەوام پلانی هێرشکردنە سەر شەنگالی هەیە و ئاشکرابووە کە حکومەتی عێراق ئاگاداری بۆردومانەکانی سەر پەکەکە هەیە لە قەندیل."

بانگەوازیی حکومەتی عێراقیش دەکات کە لەو بارەیەوە ڕێوشوێنی پێویست بگرێتە بەر.

هاوکات خەزعەلی پێداگری لەسەر پڕچەککردنی سیستمی سەربازیی و ئاسمانیی عێراق دەکاتەوە لەلایەن مستەفا کازمییەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاریی تورکیا.هەروەها سیستەمی ئاسمانیش لە هەر وڵاتێک بکڕدرێت تەنانەت ئەگەر ئەمریکاش بێت تا سەروەری عێراق بپارێزێت.

ک-ش