کەجەکە پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی گەلی مەخموور کرد

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، بە بۆنەی گیان لەدەستدانی چوارکرێکاری کامپی پەنابەرانی مەخمور کە ١٧ی کانوونی دووهەمدا لە ڕووداوێکی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا، پەیامێکی بڵاوکردەوە.

 

ڕاگەیەنراوەی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە ئاوەهایە:

"دەنیز خەلیل دەنیز، محموود سیسۆ تاهیر، هۆگر مووسا یوسف و جیهاد محەمەد حاجی کە لە کەمپی مەخموور بە نیازی کاردکردن ڕوویان لە شوێنگەلی دوورەدەستی عڕاق کردبوو، بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لە دەستدا. ئێمە سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەکانیان دەکەین.

خەڵکی مەخموور دوای ئەوەی کە دەوڵەتی فاشیستی قڕکەری  گوندەکانیانی سووتاند و چۆڵی کردن، لە بۆتان بەرەو باشووری کوردستان کۆچیان کرد. بۆ ئەوەی کە باشووری کوردستانیان وەک وڵاتی خۆیان دەدیت. بە پێی ئەوان ، لە وڵاتی خۆیان کە سنوورە دەستکردەکان ، بووتە هۆی ئەوەی کە فشار و زەحمەتی بکیشن. بەو هۆیەوە منداڵ، پیر، ژن و گەنجان بەرەو باشووری کوردستان بەڕێکەوتن. بەڵام ٢٧ساڵە گوشار و زوڵمێک کە ئەوان قەد چاوەڕوانیان نەدەکرد، لەوان دەکرێت. هەڵیانکووتایە سەرکەمپەکەیان، کوژران، گەمارۆ و ئابڵۆقە دراون، هەربۆیە ناچارمان لە کەمپەکە باربکەن و بەرەو کەمپێکی تر بڕۆن. لەم دواییانەدا لە کەمپی مەخموور کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی عێراقدایە، نیشتەجێ بوون. ساڵی ٢٠٠٣ بە دامەزراندنی فیدڕالی باشووری کوردستان چاوەڕوانیان دەکرد کە گوشارەکان و زەحمەتییەکان کەم بێتەوە، بەڵام بە داخەوە گوشار و زەحمەتی بەشی ئەوانە. لە کاتێکدا کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە نیازە لە ڕێگەی بۆردومانەوە بڵاوە بە کەمپەکە بکات، پەدەکە ٢ساڵە کەمپەکەی گەمارۆ داوە و ئابڵۆقەی خستووەتە سەری. بە ڕێگەی ئەم هێرش و ئابڵۆقانە بە نیازن بڵاوە بە کەمپەکە بکەن.

سەرەڕای ئەوەی کە ڕای گشتی کوردستان داوا دەکات ئابڵۆقەی کەمپەکە هەڵبگیردرێت، لە بەرداوای دەوڵەتی تورک ئابڵۆقەکە بەردەوامە. دانیشتووانی کەمپەکە بە هۆی ئابڵۆقەوە ناچارن بۆ بژێوی ژیان بچنە شوێنە دووردەستەکانی عێراق. ٤ کرێکار بەهۆی ئەم دۆخەی کە هاتووەتە ئاراوە گیانیان لەدەستداوە. مەخموورییەکان کە لە دڵی کوردستان لە بۆتانەوە هاتوون، بۆ پاراستنی ناسنامە و شکۆی خۆیان ئەم زوڵم و گوشارە دەبینن. گەلی مەخموور سەرەڕای ئەو گوشارانەش ئیرادەی بە شکۆی خۆیان بەرنەداوە، لە دژی هەرجۆرە تەسلیم بوونێکدا ڕاوەستاون. بە هەڵویستی دیموکراتیک و وڵاتپارێزی بەهێزی خۆیان، بەردەوام خاوەنداریەتی لە خەونی شەهیدان دەکەن.

٤کرێکا بۆ پاراستنی تێکۆشانی شکۆی خۆیان گیانیان لە دەستداوە. نە خەڵکی مەخموور و نە گەلی کوردستان، نە تەڤگەری ئازادی ئەو کرێکارانە لە بیرناکەن. هەلوێستی بەشکۆی ئەو کرێکارانە لە هەموو شوێنێکدا ببێتە نموونە.  ئە هەڵوێستە بەشکۆیەی ئەوان ئازادی گەلی کورد و کوردستان مسۆگەر دەکات. کوردستان ببێتە وڵاتێکی نموونەیی بۆ ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک. خەڵکی مەخموور بە هەلوێستی خۆیان بە شەهیدانی خۆیان دەبنە خەڵکێکی مایەندە لە مێژووی تێکۆشانی کوردستاندا.

ڕێبەر ئاپۆ بەهۆی ئەو ڕەنج، شەهید و ئەو دژوارییانەی چشتوویانە، داوای لە هەموو گەلی کورد کردووە کە خاوەنداری لە مەخموور بکەن. هەڵویستی بەشکۆیانی بە ڕێزەوە بینیوە، بزوتنەوەی ئازادی ئێمەش لە سەر ئەم بنەمایە و هەڵویستی خەڵکی مەخمور، بۆ بەدیهێنانی خەونی ئەم گەلە و شەهیدانیان و دامەزراندنی کوردستانێکی ئازاد، بەردەوامی بە تێکۆشانی دەدات . ئەوانەی بەهۆی زۆر و دژواریی گەمارۆ لە ڕێگای کار ژیانیان لەدەستدا، وەک ڕەنجدەرانی تێکۆشانی ئازادی مێژووی کوردستانی ئازاد جێگە دەگرن."

ک-ش