کۆریای باکور یاسای بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی پەسەند کرد

بەڕێوەبەرایەتی کۆریای باکور یاسای پەسەندکردنی بەکارهێنانی بۆمبی ئەتۆمی بە مەبەستی سزادانی قەبوڵ کرد، کە وەستانەوە دژی پەیماننامەکانیش لەخۆی دەگرێت.

تەنگەژەکان لەگەڵ کۆریای باکور زیاتر بوون. سەرۆکی ئەو وڵاتە کیم جۆنگ ئون وتی، کە ستاتۆی دەوڵتی ئەتۆمی "گەڕانەوەی نییە". بەو لێدوانەش ئەگەری دیدار لەسەر پرسی داماڵینی وڵاتەکە لەچەکی ئەتۆمی چیتر لەئارادا نامێنێت.

کۆریای باکور کە هیچ ساڵێک وەک ئەمساڵ تاقیکردنەوەی موشەکی نەکردبوو ئەمجارەیان لەبارەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمییەوە یاسایەکی پەسەند کرد. بەپێی هەواڵی ئاژانسی فەرمی کەی سی ئێن ئەی حکومەت، بەگوێرەی یاسا نوێکە، ئەگەر هێزە بیانییەکان هەڕەشە لە پیونگ یانگ بکەن، رژێمی کۆریای باکور، بە یاسایەک بۆ لەناوبردنی دوژمن مۆڵەتی بەکارهێنانی هێرشی ئەتۆمی بەرگرانە دەدات. لەیاساکەدا پێشبینی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی بەرامبەر بە هێرشی ئەتۆمی و نائەتۆمی کراوە.

لە تەمموزدا سەرۆکی کۆریای باکور وتبووی، کە ئەگەر ئەوان و ئەمریکا و کۆریای باشور کۆببنەوە ئەوان ئامادەن هێزەی ئەتۆمی بەرگریکار جێگیر بکەن.

بەپێی ئاژانسی فەرمی کەی سی ئێن ئا کیم جحنگ ئون رۆژی پێنج شەممە لەبەردەم پەرلەمانی کۆریای باکور قسەی کرد و بەم جۆرەی وتووە: "ئێمە دەستبەرداری بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی نابین و هیچ گفتوگۆیەکیش لەسەر نەهێشتنی چەکی ئەتۆمی ناکەن".

هـ . ب