کودەتاچییەکەی مالی بووە سەرۆکی وڵات

دادگای دەستووری مالی بڕیاریدا عەقید ئەسیمی گویتا وەک سەرۆکی نوێی وڵات دەستبەکاربێت، پاش ئەوەی هەفتەی ڕابردوو سەرکەوتنی کودەتاکەی لە دژی سەرۆکی وڵات و سەرۆک وەزیرانی ڕاگەیاند.

رۆژی چوارشەممەی ڕابردوو دوای دوو ڕۆژ لە ئەنجامدانی کودەتا سەربازییەکە ڕایگەیاند کە سەرۆکی کاتی وڵات دەگرێتە دەست، ئەوەش دووەم کودەتا بوو لەماوەی ٩ مانگی ڕابردوودا کە وڵاتەکە بەخۆیە دەیبینێت، پاش ئەوەی لە سەرەتای مانگی ئابی ڕابردوودا گویتا بەهاوکاری فەرماندە با نەداو کودەتایان بەسەر سەرۆکی هەڵبژێردراو بوبەکر کیتادا کرد و لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠دا با نەداو کرایە سەرۆکی وڵات.

رۆژی دووشەممەی ڕابردوو با نەداو وەک سەرۆکی کاتی وڵات و موختار عەوان سەرۆک وەزیران دەستگیر کران، بەوپێیەی هەردووکیان شکستیان هێناوە لە ئەرکەکانیاندا و هەوڵیانداوە شکست بە دەسەڵاتی ڕاگوزەر بهێنن،.

رۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو سەرۆکی وڵات و سەرک وەزیرانی ئازاد کرد پاش ئەوەی بەناچاری دەست لەکارکێشانەوەی پێ واژۆ کردن، لەگەڵ ئەوەشدا گویتا خۆی وەک سەرۆکی وڵات ناساند تا ئەوکاتەی دەسەڵاتی سەربازی بە تەواوی گۆڕانکاری لە حکومەتدا دەکات و خۆیشی ڕۆڵی ڕاوێژکار دەبینێت تیایدا.

ساڵی ٢٠١٢ کودەتایەکی سەربازی ڕێگەی بە ئیسلامییە توندڕەوەکان دا باکووری وڵات کۆنترۆڵ بکەن کە دواتر فەرەنسا هاوکار بوو لە کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانە لەدەست ئەو ئیسلامییە توندڕەوانە.

ف.ق