لە بەلجیکا و ئەڵمانیا زیاتر لە ٩٣ کەس گیانیان لەدەستدا و بە سەدان کەسی دیکەش بێسەروشوێنن

لە بەلجیکا و ئەڵمانیا بەهۆی لافاوە ٩٣ کەس گیانیان لەدەستدا و بە سەدان کەس بێسەروشوێن بوون.

لە رۆژئاوای ئەڵمانیا بەهۆی بارینی بارانێکی زۆرەوە لافاو دروست بوو. زیانێکی زۆر دروست بووە. بەرپرسان رایانگەیاند، لانیکەم ٨١ کەس گیانیان لەدەستدا.

بەپێی وتەی بەرپرسانی ویلایەتی Rheînland Pfalzê Roger Lewentz، نزیکەی ٦٠ کەس بێسەروشوێنن و پێدەچێت زۆربەیان گیانیان لەدەستدابێت.

لە بەلجیکا ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە

لە بەلجیکا  لە رۆژی پێنجشەمەوە بارانێکی بەخوڕ دەبارێت، بە تایبەتی شەپۆلی بارانبارین ویلایەتی لایگی گرتووەتەوە. لەو ویلایەتە لافاو دروست بووە و لانیکەم ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و زۆر کەس بێسەرشوێن بوون.

راگەیەنرا کە قوربانیان خەڵكی ئەم شارانەن Aywaille, Eupen, Verviers, Pepinster, Rendeux, Philippevîlle Chaudfontainey . هەروەها لە شاری Pepinster و ١٠ خانوو رووخاون.

لە هۆڵەندا و لوکسمبورگیش لافاو دروست بوو. چەندین شار ژێرئاوکەوتن و خەڵکی ناوچەکە ماڵ و حاڵیان بەجێ هێشت.

لە فەڕەنسا زەنگی مەترسی لێدرا

لە فەڕەنساش بارانێکی بەهێز دەستیپێکرد. لە ١١ شاری باکوری رۆژهەڵاتی فەڕەنسا زەنگی مەترسی لێدرا.

ف.ق