لە بروکسڵ لەدژی رێوشوێنەکانی دژی کۆرۆنا خۆپیشاندان: ٣٠٠ کەس دەستگیرکران

لە بروکسڵی پایتەختی بەلجیکا، خۆپیشاندان لەدژی رێوشوێنەکانی دژی کۆرۆنا ئەنجامدرا و ٣٠٠ کەس دەستگیرکران.

خۆپیشاندەران لە دەوروبەری وێستگەی شەمەندەفەر لە بروکسڵ ئەنجامدرا.

حکومەتی بەلجیکا رایگەیاند، خۆپیشاندانەکانی دژی رێکارەکانی کۆرۆنا، بێمۆڵەتن و قبوڵ ناکرێن.

بەپێی ئامارێک کە کاتژمێر ١٤:٠٠ لەلایەن پۆلیسەوە بڵاوکرایەوە، ٣٠٠ کەس دەستگیرکران.

بەپێی زانیاریەکان زۆربەی خۆپیشاندەرەکان لە دەورەبەری وێستگەی شەمەندەفەری ناوەندی بروکسڵ دەستگیرکراون.

هەروەها باسی ئەوە دەکرێت لەناو دەستگیکراوەکاندا، لایەنگی ٥ یانەی تۆپی پێ هەن.

ف.ق