لە بەریتانیا بە هەزاران پزیشک لە مانگرتندان

کە نەخۆشخانەکانی بەریتانیا بە هەزاران پزیشک بۆ زیاکردنی موچەکانیان دەستیان بە مانگرتنی سێ رۆژی کرد.

لە بەریتانیا رێژەی هەڵاوسان ١٠٪ زیادی کردووە و ئەمەش کاریگەری لە زۆر پیشە دروست کرد.

کارمەندانی رێگەی ئاسن، پەرستیار، پۆلیسی سنور و مامۆستاکان بۆ زیادکردنی موچەکانیان دەستیان بە مانگرتن کرد. حکومەت دەستی بە دانوستان لەگەڵ کارمەندانی رێگەی ئاسان و پەرستیاران کرد  و چوارشەممەی داهاتوو، حکومەت بودجەی خۆی پێشکەش دەکات. چاوەڕێ دەکرێت کە گەورەترین چالاکی ئەنجامام بدرێت. هەروەها بڕیارە لە لەندەن رێپێوانێکی گەورە ئەنجام بدرێت.

لەلایەکی دیکەوە پزیشکەکانی دەستیان بە مانگرتن کرد. ئەندامانی سەندیکاری (بی ئێم ئەی) لەبەردەم نەخۆشخانەکان ستاندیان دانا. چاوەڕێ دەکرێت مانگرتنەکە سێ رۆژ بەردەوام بێت. راگەیەندرا کە بە دەیان هەزار پزیشک دەستیان بە مانگرتن کردووە.

ف.ق