لە بەریتانیا ریکۆردێکی دیکەی پەنابەری دەستی پێکرد

ساڵی ٢٠٢٢، ٦٠٦ هەزار پەنابەر خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا.

لەگەڵ ئەوەی حکومەت بەڵێنی کۆنتڕۆڵکردنی سنوری داوە، ساڵی ٢٠٢٢ ریکۆردێکی نوێی پەنابەری لە بەریتانیا تۆمار کرا. ساڵی ٢٠٢٢ ٦٠٦ هەزار پەنابەر خۆیان گەیاندووەتە ئەو وڵاتە.

ریشی سوناک سەرۆکوەزیری بەریتانیا رۆژی پێنج شەممە دوای ئاشکراکردنی ئاماری پەنابەران بۆ کەناڵی ئای تی ڤی قسەی کرد و وتی، " ژمارەی پەنابەران زۆرە و دەیانەوێت ژمارەکە کەم بکەنەوە."

بەگوێرەی دەزگای ئامارەکانی بەریتانیا هۆکاری زیادبوونی پەنابەر لە بەریتانیا بۆ شەری ئوکراینا و رووداوەکانی هۆنگ کۆنگ دەگەڕێتەوە. هەروەها لە وڵاتانی ئەوروپای خەڵکێکی زۆر بۆ پەروەردە، کار و هۆکاری دیکە کۆچ دەکەن.

ف.ق