لە هۆتێلێکی شوێنێ مانەوەی باڵوێزی چین لە پاکستان تەقینەوەیەک روویدا

لە پاکستان لەو هۆتێلەی کە باڵیۆزی وڵاتی چینی لێ دەمایەوە تەقینەوەیەک ڕوویدا، ڕاگەیەنرا لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا ژمارەیەکی زۆر کەس گیانیان لەدەستداوە. دەوڵەتی هیند تاوانبار کراوە.

تەقینەوەکە لە هەرێمی بەلوچستانی داگیرکراو لە باشووری ڕۆژئاوای وڵات ڕوویداوە.  وەزیری ناوخۆی پاکستان ڕەشید شێخ ئەحمەد ڕایگەیاند، چوار کەس لە تەقینەوەیەکدا لە هۆتێلێک لە کویتەی پایتەختی هەرێمی بەلوچستانی باشووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە کوژراون، ئەوەش چەند خولەکێک پێش گەیشتنی باڵیۆزی چین بووە بە شوێنی حەوانەی لە هۆتێلەکە.

جێگەی سەرەنجە کە وەزیری ناوخۆی پاکستان وڵاتی هیندوستانی لەو کردەوەیەدا تاوانبار کردووە، بەڵام هیچ بەڵگەیەکی ئاشکرا نەکرد

بەوتەی شێخ ڕەشید ئەحمەد، وەزیر ناوخۆی پاکستان، تەقینەوەکە کردەوەیەکی تیرۆریستی بووە هێشتا هیچ کەسێک بەرپرسیارێتی خۆی لەوبارەیەوە ڕانەگەیاندووە، لە کاتێکدا حکومەتی پاکستان لەم ناوچانەدا ڕووبەڕووی یاخیبووان دەبێتەوە کە بە سوپای ڕزگاری بەلوچستان ناسراوە و پێشتر بەرپرسیارێتی خۆیان لە زۆرێک لەو هێرشانەدا ڕاگەیاندووە.

شێخ ڕەشید وتیشی، لەو تەقینەوەیەدا لانیکەم ١٠ کەس برینداربووە کە لەڕێگەی بۆمبێکی چێنراوەوە بووە لەناو یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکاندا، هەروەها بە چەند خوولەکێک پێش گەیشتنی شاندێكی چینی بووە بە سەرۆکایەتی باڵیۆزی چین بۆ هۆتێلەکە، کە پێدەچێت ئامانج لە تەقینەوەکە کوشتنی ئەو بوبێت.

ک-ش