لە هیندستان بۆ لوتکەی جی٢٠ ماڵە هاوڵاتیان دەرووخێنرێن

لە هیندستان، حکومەت، بۆ ئەوەی میوانداری لوتکەی جی٢٠ بکات، لە گەڕەکێکی نیودەلهی دەستی بە رووخاندنی خانوور هاوڵاتیان کرد.

بەهۆی نزیکبوونەوەی لوتکەی جی٢٠، خانووی سەدان خانەوادە لە گەڕەکی مەهرولی، دەرووخێنرێن.

لەم رۆژانەی دواییدا، ئەو خانەوادانە لە خانووەکانیان دەرکران.

بەگوێرەی میدیا هەرێمیەکان، هەندێک لە خانەوادەکان رایانگەیاند، سێ نەوەیە لەو گەڕەکە دەژین. بەگوێرەی زانیاریەکان، ئەو خانەوادانە کە لەسەر زێدی خۆیان دەرکراون قەرەبوو نەکراونەتەوە.

ف.ق