لە جەزائیر ئەنجامی ڕیفراندۆم پەسەندکرا

لە جەزائیر ئەنجامی ریفراندۆمی ١ی تشرینی دووەم لە لایەن دەستەی دەستووری بنەڕەتی جەزائیرەوە پەسەندکرا.

ڕێژەی بەشداریکردن لە ڕیفراندۆم زۆر کەم بوو. بەپپێی ئەنجامە فەرمیەکانی ٪٦٦.٨ی خەڵکی دەنگیان بە بەڵێ و ٪٣٢.٢ی خەڵکیش دەنگیان بە نا داوە.

کەمال فەنیچ سەرۆکی دەستەی دەستووری بنەڕەتی جەزائیر رایگەیاند، ڕیفراندۆم زۆر بە روونی بەڕێوەچووە.

بەپێی میدیاکانی تورکیا ڕێژەی بەشداریکردن لە ریفراندۆمدا ٪٢٣.٨٤ بووە.

لە مێژووی جەزائیردا یەکەمجارە بەم رێژە کەمە خەڵک بەشداری لە هەڵبژاردندا دەکات و خەڵک هیچ بایەخێکی پێنەداوە.

ف.ق