لە کالیفۆرنیا هێرشی چەکداری: ژمارەی کوژراو و بریندارەکان ئاشکرا نەکراوە

لە شاری سان جیسۆی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا هێرشێکی چەکداری ئەنجامدرا و زۆر کەس کوژران و بریندارکران.

هێرشەکە لە نزیک کۆمپانیای گواستنەوەی گشتی سان جیسۆ ئەنجامدراوە و باسی کوژراو و بریندارێکی زۆر دەکرێت.

بەپێی راگەیەنراوی پۆلیسی ناوچەکە، هێرشبەرەکەش کوژراوە، بەڵام هیچ ئامارێک بڵاونەکراوەتەوە.

راگەیەنرا، هێرشەکە لە نزیک کۆمپانیای Valley Transportation Authorty کە کۆمپانیایەکی گواستنەوەیە ئەنجامدراوە.

ف.ق