لە کامیرون ٢٠٠ کەس بەهۆی کۆلێراوە گیانیان لەدەستدا

لە کامیرون لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ەوە، بەهۆی کۆلێراوە ٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە

بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی کامیرون، لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ەوە کە نەخۆشی کۆلێران سەریهەڵدا، ١٠ هەزار و ٣٢٢ کەس تووشی نەخۆشیەکە بوون و ٢٠٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی راگەیەنراوەکە، کۆلێرا لە ٥ هەرێمی وڵاتەکەیان بڵاوبووەتەوە.

مانائۆدا مالاچی وەزیری تەندروستی کامیرۆن لە تویتێکدا رایگەیاند کە پێویستە هاوڵاتیان ئاگادار بن، وەزارەتەکەشی هەموو رێوشوێنێک دەگرێتەبەر بۆ رێگریکردن لە زیاتر بڵاوبوونەوە و لەناوبردنی نەخۆشیەکە.

ف.ق