لە کۆلۆمبیا لە زینداندا ٤٩ کەس کوژران

لە زیندانێکی باشوری کۆلۆمبیادا ٤٩ سزادراو بەهۆی ئەوەی هەوڵی هەڵهاتنیانداوە، کوژران.

راگەیەنرا کە کاتێک سزادراوان ویستوویانە لە زیندانی تولو هەڵبێن، بە دەیان سزادراو کوژراون.

بەپێی لێدوانی بەڕێوەبەری زیندانەکە، ٤٩ کەس کوژراون. بەڵام دەگوترێت ژمارەی کوژراوەکان زیاترە. بە دەیان زیندانیش بریندارکراون.

راگەیەنرا لە بەشێکدا ١٨٠ زیندانی هەبوون و هەوڵی هەڵهاتنیانداوە. ئاگریان لە نێو زیندانەکە کردووتەەوە.

لە زیندانەکە ١٢٦٧ زیندانی هەیە لە ١٧٪ی لە قەبارەی زیندانەکە گەورەترە.

ف.ق