لە کۆنگۆ هێرش: بەدەیان کەسی مەدەنی کوژران

لە کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ لە هێرشێکی چەکداریدا بەدەیان هاووڵاتی مەدەنی کوژران.

بە پێێ سەرچاوە خۆجێییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کۆنگۆ شۆڕشگێڕانی هاوپەیمانی دیموکراتیک( ئادەفە) هێرشێکیان ئەنجامداوە. بە پێی ڕاگەیەنراوی هەرێمی نۆرد-کێڤوو لە سێ هێرشی جیاجیادا لە ڕۆژی شەممە بە لانی کەم ١٧ کەس کوژراون .

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە لە هێرش بۆسەر گوندی سامبۆکۆ ١٥ سەرباز کوژراون، لە سنووری ئۆگانداش ٥ کەس کوژراون.

هەروەها ئادەفە ڕاگەیەنراویداوە، وتی لە هەرێمەکە هێرشێکیان کردووەتە سەر بنکەیەکی سەربازی و ٣ سەرباز کوژراون.

لە نێوان سوپای کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ و ئادەفە بەسالانێکە شەڕ بەردەوامە. لەم مانگانەی دواییدا لە ئەنجامی هێرشەکان بۆسەر ئەم گرووپە  لانی کەم ٢٠٠ کەس کوژراون.

ک-ش