لە مەکسیک لە رووداوێکی هاتوچۆدا لانیکەم ٥٣ کەس گیانیان لەدەستدا

لە مەکسیک رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و لە ئەنجامدا ٥٣ پەنابەر گیانیان لەدەستدا.

بارهەڵگرێک کە زیاتر لە ١٠٠ کۆچبەری تێدا بوو لە ویلایەتی چایپاسی مەکسیک وەرگەڕا.

بەرپرسانی ئەو وڵاتە رایانگەیاند، ئەم رووداوە یەکێکە لە گەورەترین رووداوەکانی مەکسیک.

بەپێی زانیاریەکان، لە رووداوەکەدا لانیکەم ٥٣ پەنابەر گیانیان لەدەستداوە و ٥٨ پەنابەریش بریندار بوون.

هەروەها باسی ئەوەش دەکرێت کە پەنابەران خەڵکی هیندۆراس و گواتیمالا بوون و ژن و منداڵیشیان تێدایە.

هەموو ساڵێک بەهۆی هەژاری و توندوتیژیەوە، بە سەدان هەزار کەس لە وڵاتانی ئەمریکای ناوەڕاستەوە روو دەکەنە مەکسیک و لەوێوە دەچنە ئەمریکا.

لەو رێگە مەترسیدارەدا، بە تەنها ئەمساڵ ٦٥٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ف.ق