لە مەکسیک لەدژی دادگا و پۆلیس هێرش ئەنجامدرا: ١٣ کەس کوژران

لە وڵاتی مەکسیک لە هێرشێکدا کە پێشبینیکردن لەلایەن رێکخراوە توندەڕەوەکانەوە ئەنجامدرابێت، ژمارەیەکی زۆر پۆلیس و کارمەندانی دادگا کوژران.

لە کاتی ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی حکومەت و کارمەندانی داواکاری گشتی مەکسیکا لە مەکسیکۆ هێرش ئەنجامدرا. بەپیێ زانیاریەکان ١٣ کارمەند و پۆلیس لە ئەنجامی هێرشەکەدا کوژران. سەرچاوە ئەمنیەکان و داواکاری گشتی رایانگەیاند، هێرشەکە لە شاروچکەت کۆتەپەج هاریناس ئەنجامدراوە.

بەپێی راگەیەنراوەکە، هێرشەکە کاتێک ئەنجامدراوە کە هێزە ئەمنیەکان و کارمەندانی داواکاری گشتی لەدژی گروپە توندڕەوەکان دەستیان بە ئۆپەڕاسیۆن کردووە.

باسی ئەوە دەکرێت، پێنج کوژراون پۆلیسن و ٨ کوژراوەکەی دیکەش کارمەندی داواکاری گشتین.

ف.ق