لە نیجێریا کەشتیەک ژێرئاوکەوت و ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا

لە ویلایەتی نیجێری ناوەندی نیجێریا کەشتیەک بەهۆی قوڕسی بارەکەیەوە ژێرئاوکەوت و لانیکەم ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا.

بەپێی راگەیەنراوی ناوەندی دۆخی نائاسایی ویلایەتی نیجێر، کەشتیەکە کە نزیکەی ١٠٠ بازرگانی ناوخۆیی هەڵگرتبوو، لە ئەنجامی گەردەلولێکدا بووە دوو پارچە و ژێرئاوکەوت.

لە رووداوەکەدا کە لە گوندی تیژانی سەر بە ناوچەی مونیا روویدا، تەرمی ٣٠ کەس دۆزرانەوە و ٥ کەسیش بێسەروشوێنن.

راگەیەنرا کە ٦٥ سەرنشین رزگارکراون و هاوڵاتیان هەوڵی رزگارکردنی ئەو بازرگانانەیان داوە.

بەهۆی بارانی زۆر کە ناوچەکەی گرتووەتەوە، پرۆسەی گەڕان بەدوای بێسەروشێنەکاندا زەحمەتە.

ف.ق