لە نیجێریا تاڵانچیەکان لە ٥ گوند بە دەیان کەسیان کوشت

لە ٥ گوندی ویلایەتی زامفارای نیجێریا بەپێی گوتەی بەرپرسان ٣٥ و بەپێی گوتەی خەڵکی هەرێمەکە ٤٣ کەس کوژراون.

لە ویلایەتی زامفارای نیجێریا چەتەکان کە دزی ئاژەڵ دەکەن، لە ٥ گوند بەپێی گوتەی بەرپرسان ٣٥ و بەپێی گوتەی خەڵکی هەرێمەکە ٤٣ کەسیان کوشتووە. زۆر کەسیشیان بریندار کردووە.

چەتەکان کە بە مۆتۆرسکیل چوونەتە نێو گوندەکان، هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندەکانی گیدان ئاداموو، تساینی، گیدان بایشی، گیدان مایداوا و واری. بەپێی زانیاریەکان چەتەکان گوندنشینیانیان کوشتووە و ئاگریان بەرداوەتە ماڵەکانیان.

چوارشەمەی رابردوو لە گوندێکی کاتسینا، ١٨ کەس کوژرابوون. لە مانگی حوزەیراندا ٥٦ گوندنشین لەلایەن چەتەکانەوە کوژرابوون.

ف.ق