لە پەنجشیر شەڕ لە دژی تاڵێبان قورس دەبێت

لە دەروازە پەنجشیری کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ئافغانستان لە لایەن تاڵیبانەوە گەمارۆ دەراوە شەڕ قورس دەبێت.

عەلی مسام نزار، وتەبێژی بەرەی نەتەوەی کە لە ملیشیاکانی دژی تاڵیبان و هێزەکانی پێشوتری ئەفغانستان پێک دێت گوتی: شەرێکی قورس لە نێوان هێزەکانیان و تاڵیبان بەرێوە دەچێت.

 ئەوە وتەبێژەی بەرگری میلی بە ئاژانسی فرانس پریس(AFP) ڕاگەیاندوە کە تاڵیبان لە شەڕەکدا زیانیکی گەورەی بەركەوتوە، لە لایەن هێزەکانی بەرگری میلی تێک شکێنراوە. بەڵام زانیاری تەواو لەسەر زیانەکانی تالێبان نەدا.

هاوکات لە هەژماری تایبەتی چەکدارانی تاڵیبان لە  تۆرە کۆمەڵایتیەکانی  پڕوپاگەندەی ئەوە دەکرێت لە هێرشەکانی تاڵیبان بۆسەر چەکدرانی بەرگری ملیلی ٣١ شەرڤانی بەرگری میلی کوژراون.

بەرپرسی تۆری ئەنالیستی ئەفغان مارتین ڤان بیژلرت ڕایگەیاند هێزەکانی تاڵیبان لە پێش دەروازی پەنجشیر کۆبوونتەوە بەڵام کەوتونتە بۆسەی چەکدارانی پەنجشیر  و ژمارێکی زۆر لە چەکدرارانی تاڵیبان کوژراون.

بەرەی بەرگی میلی  لە پەنجشیر پێشتر  ڕایگەیاندبوو بەهێوان بەتوانین کێشەکانمان لەگەڵ تاڵیبان بە دیالۆک چارەسەر بکەین ئەگەرنا ئامادەین گەلی خۆمان لە تاڵیبان بپارێزین. بەپی زانیاریەکان تاڵیبان ئاماژەی بەوەکردوە کە دیالۆکی نێوانیان تیكچووە و داوا لە چەکدارانی بەرەی میلی دەکەن چەک دابنین و خۆیان ڕادەست بکەن.

ئاحمەد شا مەسعود ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ڕەیگەیاندبوو:" تاڵیبان پێشنیاری کردوە لە حکومەتدا دوو پۆست بدەن بە چەکدارانی بەرەی میلی، بەڵام ئێمە بۆ پاشەڕۆژێکی باش بۆ ئەفغانستان داواکاریمان زیاترە" هاوکات ئەحمەد شا مەسعود وتیشی:" ئێمە پێشنیارەکەی تاڵیبانمان لای خۆمانەوە تاوتێ کرد، بەڵام تاڵیبان ڕێگای شەڕی هەڵبژارد."

ڕ.ح