لە قوبرس هەڵبژاردنی گشتی بەڕێوەچوو

لە کۆماری قوبرس گەل بۆ هەڵبژاردنی گشتی چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان. بۆ ٥٦ ئەندامی پەرلەمان ٢١ حیزب بەشداری هەڵبژاردن بوون. لە ئەنجامدا حیزبی دیسی بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی قوبرس ئاناستاسیادیس بووە یەکەم و حیزبی ئاکیل-یش بووە دووەم.

لە کۆماری قوبرس دوێنێ هەڵبژاردنی پەرلەمان، کە بە هەڵبژاردنی گشتی دەناسرێت بەڕێوەچوو.

بەپێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن حیزبی دیسی (DISY)ی لیبراڵی موحافزکار بە سەرۆکایەتیی نیکۆس ئاناستاسیادیس سەرۆکی حکومەتی قوبرس، بووە یەکەم و حیزبی ئاکیل (حیزبی پێشکەوتوخوازی کرێکاران) بووە دووەم.

لە هەڵبژاردنەکەدا ٧ حیزب توانییان پاڵێوراوەکانیان رەوانەى پەرلەمان بکەن.

ژ.ت