لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا سزای لەسێدارەدان زیادی کردووە

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی لێبۆردنی نێودەوڵەتی، لە ساڵی ٢٠٢٠دا سزای لەسێدارەدان لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا زیادی کردووە.

لە هەموو جیهان لە ساڵی ٢٠٢٠دا لانیکەم ٤٨٣ کەس لەسێدارەدراون. چین، کۆریای باکور، سوریا و ڤیەتنمان، لەناو ئامارەکەدا نین. بۆیەش پێشبینی دەکرێت، ئەو ئامارە راست نەبێت.

لە ساڵی ٢٠٢٠دا لەسێدارەدان بەپێی ساڵی ٢٠١٩، ٢٦٪ کەمیکردووە. لە ساڵی ٢٠١٥سا ١٦٣٤ کەس لەسێدارەدرابوون.

بەپێی ئامارەکە لە سعودیە لە ساڵی ٢٠١٩دا، ١٨٤ کەس لەسێدارەدرابوون، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٠دا بۆ ٢٧ کەس کەمی کردبوو.

لە عێراق لەساڵی ٢٠١٩دا، ١٠٠ کەس و لە ساڵی ٢٠٢٠دا ٤٥ کەس لەسێدارەدراون.

لە مسریش ١٠٧ کەس لەسێدارەدراون. لە ئێرانیش ٢٤٦ کەس لەسێدارەدراون. لە هەموو جیهان ٨٨٪ی سزای لەسێدارەدان لە ئێران، میسر، عێراق و سعودیە جێبەجێ دەکرێت.

ف.ق