لە شەڕی دژی ئازەربایجاندا لانیکەم ١٣٥ سەربازی ئەرمەنی کوژراون

نیکۆل پاشینیان سەرۆکوەزیری ئەرمینیا رایگەیاند، لە شەڕی ئەم حەفتەی دژی ئازەربایجاندا لانیکەم ١٣٥ سەربازیان کوژران.

پێشینیان لە کۆبونەوەیدا لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتەکەی رایگەیاند، لانیکەم ١٣٥ سەربازی ئەرمەنی لەشەڕی حەفتەیەکدا کوژراون و وتی، " بەداخەوە ئەمە ئاماری کۆتایی نابێت و ژمارەیەکی زۆر برینداریش هەیە."

تاوەکو ئێستا بە گشتی لە هەردوولایەن زیاتر لە ٢٠٠ سەرباز کوژراون.

ئازەربایجان رایگەیاندبوو، ٧١ سەربازیان کوژراون.

شەڕەکە سێشەممە دەستیپێکرد. ئازەربایجان بە چڕی هەرێمەکانی ئەرمینیا بۆردومان دەکات.

رووسیا کە نێوەندگیری دەکات، رایگەیاندبوو، لە سێشەممەوە ئاگربەست راگەیەنراوە، بەڵام ئاگربەستەکە پێشێل کرابوو.

بەپێی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەرمینیا، شەڕی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەستوەردانی کردبوو و شەڕ راگیرابوو.

یەکێتی ئەوروپا رۆژی پێنجشەممە رایگەیاندبوو، ئاگربەست جێبەجێ کراوە.

بەرپرسانی ئەرمینیا رۆژی چوارشەممە رایانگەیاند، ئازەربایجان ناوچەیەکی ١٠ هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەی ئەرمینیای داگیر کردووە.

ف.ق