لە سۆماڵیلاند لە شەڕی دوو حەفتەدا ٩٦ کەس کوژران

لە سۆماڵیلاند لە ماوەی دوو حەفتەی رابردوودا، لە شەڕی نێوان سۆمالی و هێزە سەربەخۆخوازەکاندا ٩٦ کەس کوژراون و بە سەدان کەس دیکە بریندار بوون.

سۆماڵیلاند سالی ١٩٩١ بە شێوەیەکی یەکلایەن سەربەخۆبوونی خۆیان لە سۆماڵی راگەیاند. سۆماڵیلاند زۆر ناناسرێت و لەلایەن زۆر دەوڵەتەوە وەک ویلایەتێکی سۆماڵی دەبینرێت.

لە هەرێمی لاس ئانۆدی سۆماڵیلاند لە ماوەی دوو حەفتەی رابردوودا شەڕێکی گەورە روویداوە.

ئەحمەد محەمەد بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ناوچەکە بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، لە شەڕی نێوان سەربەخۆخوازەکان و دەوڵەتدا لە ماوەی دوو حەفتەی رابردوو، ٩٦ کەس کوژراون و ٥٦٠ کەس بریندار بوون.

حکومەتی سۆماڵیلاند، بە یەکلایەنی سەربەخۆیی راگەیاندووە. شەڕ لە مانگی رابردوودا دوای کوشتنی کارسازێک دەستی پێکرد.

ف.ق