لە ئەمریکا هێرشی چەکداری ئەنجامدرا: ٨ کەس کوژران

لە شاری ئیندیاناپۆلیسی ئەمریکا، لە هێرشێکی چەکداریدا ٨ کەس کوژران و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.

وتەبێژی پۆلیسی شارەکە لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، هێرشەکە لەناوەندی پۆستەخانە (فیدیکس) ئەنجامدراوە.

هەروەها باسی ئەوەی کرد کە ٨ کەس کوژراون و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون. دەگۆترێت، هێرشبەرەکە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هێرشە چەکداریەکان، گەورەترین کێشەی ئەمریکایە کە هەموو کاتێک ئەنجام دەدرێن.

٩ی نیسان لە تەکساس لە فروشگایەک کەسێک کوژرا و زۆر کەسیش بریندار بوون.

هێرشەکە دوای ئاشکراکردنی پلانی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و هێرشی چەکداری ئەنجامدرا.

٣١ی ئازاریش لە نزیک لۆسئەنجلێس، ٤ کەس کوژران کە کەسێکیان منداڵێکی ٩ ساڵ بوو. لە مانگی ئازاردا ١٨ کەس لە ئەمریکا بەهۆی هێرشە چەکداریەکانەوە کوژراون. پرسی قەدەغەکردنی چەک بەم هۆیەوە بووەتە رۆژەڤی ئەمریکا.

ف.ق