لە ئەندەنوسیا بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە زیندانێکدا لانیکەم ٤١ کەس گیانیان لەدەستدا

لە هەرێمی جاکارتای ئیندۆنیزیا، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە زیندانێکدا لانیکەم ٤١ کەس گیانیان لەدەستدا و بە دەیان کەس بریندار بوون.

پۆلیسی ئەندەنوزیا بڵاویکردەوە، کە ئاگرەکە لە زیندانی تانگەرانگ کەوتوەتەوە.

فادیل عیمران، بەڕێوەبەری پۆلیسی جاکارتا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، کە ٤١ زیندانی گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ٨٠ کەسیش برینداربوون.

ئاگرەکە کە زیاتر کاریگەری لەسەر بەشی زیندانیانی ماددە هۆشبەرەکان دروست کردووە، کاتژمێر ٠٣:٠٠ بە کاتی ناوخۆ لەلایەن لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە کۆنتڕۆڵکراوە.

بەرپرسان گۆمانیان لەوە هەیە کە ئاگرەکە بەهۆی شورتی کارەباوە کەوتوەتەوە.

ف.ق