لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەکانی ئیسرائیل لە سووریا ٥٧ چەکدار کوژران

لە هێرشێکی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە سووریا، ٥٧ چەکدرای سەربە ڕژیمی سووریا کوژران.

ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردومانەكانی بۆ سەر بنکە سەربازییەكانی ڕژێمی ئەسەد ‌و گروپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران لە سووریا ‌و بەرەبەیانی ئەمڕۆیش چەند پێگەیەكی بۆردومان كردون.

ڕوانگەی سووریی بۆ مافەكانی مڕۆڤ بڵاوی كردەوە: لە بۆردومانەكانی ئەمرۆی ئیسرائیلدا بۆ سەر پێگە سەربازییەكانی ڕژێم ‌و گروپەكانی سەر بە ئێران، ٥٧ چەكدار كوژراون كە نۆیان سەربازی سووریی بوون ‌و ئەوانی دیكە لە چەكدارە بیانییەكان بوون.

ئاماژەی بەوەش كردوە كە بۆردومانەكان ناوچەكانی ڕۆژهەڵات ‌و باشووری ڕۆژهەڵاتیان كردووەتە ئامانج ‌و هەروەها بۆردومانەكەی ئەمڕۆیشی  یەکێک لە كاریگەرترین بۆردومانەکانی ئیسرائیل وەسف كردوە لە ساڵی ٢٠٢١ دا لە سووریا.

ک-ش