لە یونان بە پلەی ٦.٣ بوومەلەرزەیەک روویدا

لە نزیک شاری لاریسای یونان بە پلەی ٦.٣ بوومەلەرزەیەک روویدا.

ئینیستیتوی جیولۆجی ئەمریکا رایگەیاند، بوومەلەرزەکە بە پلەی ٦.٣ روویداوە. بەپێی دەزگای چاودێری جیودینامیکی ئەسینا، بوومەلەرزەکە ٢١ کیلۆمەتر لە قوڵایی زەوی لە باشوری ئەلاسونای لاریسا روویداوە. هەروەها خەڵکی هەرێمەکەی ئاگادار کردەوە، کە ئەگەری بوومەلەرزەی دیکەش هەیە.

بەپێی زانیاریەکان، دوات ٣ بوومەلەرزەی دیکە بە پلەی ٤ روویانداوە. بەرپرسانی هەرێمەکە هەوڵ دەدەن، زیانەکانی بوومەلەرزەکە ئاشکرا بکەن.

یونان کە لە باشوری رۆژئاوای ئەوروپایە، لەسەر هێڵێکی گرنگی جیولۆجیە. زۆر جار لەو وڵاتە بوومەلەرزە روودەدات.

دوایین جار لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە دەریای ئیجە بوومەلەرزە روویدابوو و پلەکەی ٧ بوو. لە ئەنجامدا کە لەنێوان سامۆس و ئیزمیر روویدا، لە سامۆس ٢ منداڵ و لە تورکیاش ١١٤ کەس گیانیان لەدەستدابوو و لە تورکیا هەزار ٥٣ کەس بریندار ببوون.

ف.ق