لە ئەوروپا لە ساڵی ٢٠١٩ بەهۆی پیسی کەشوهەوا ٣٠٧ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە

ئاژانسی ژینگەی ئەوروپا رایگەیاند، لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، لە ساڵی ٢٠١٩دا بەهۆی پیسی کەشوهەواوە ٣٠٧ هەزار کەس گیاناین لەدەستداوە.

بەپێی لێکۆلینەوەکە، ئەگەر لە ٢٧ وڵاتی یەکێتی ئەوروپا کوالیتی کەشوهەوا بەپێی ئامانجەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهان بوایە، دەتوانرا نیوەی ئەو کەسانەی کە گیانیان لەدەستداوە، رزگار بکرانا.

بەپێی ئامارەکان لە ئەڵمانیا ٥٣ هەزار ٨٠٠ کەس، لە ئیتاڵیا ٤٩ هەزار و ٩٠٠ کەس، لە فەڕەنسا ٢٩ هەزار و ٨٠٠ کەس، لە ئیسپانیا ٢٣ هەزار و ٣٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە. لە پۆڵەنداش ٣٩ هەزار و ٣٠٠ کەس بەهۆی پیسی کەشوهەواوە زووتر گیانیان لەدەستداوە.

لە ئەوروپا زیاتر بەهۆی نەخۆشی دڵ، خوێنبەربوونی مێشک، نەخۆشیەکانی جگەر هاوڵاتیان گیان لەدەست دەدەن.

پیسی کەشوهەواش زیاتر کاریگەری لەسەر سیەکانی مرۆڤ دادەنێت و رێگری لە هەناسەیەکی تەندروست دەکات.

لە ساڵی ٢٠١٨دا بەهۆی پیسی کەشوهەواوە ٣٤٦ هەزار کەس زوو گیانیان لەدەستداوە.

لە ساڵی ٢٠٠٥ بە هەمان هۆکاری ٤٥٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.

ف.ق