مەلای مزگەوتێکی تورکیا ٣ کچی منداڵی کوشت

مەلای مزگەوتی گوندی ئلودای ناوچەی ئوفای سەر بە ترابزۆنی تورکیا ٣ کچی منداڵی گوندەکەیانی بە چەک کوشت کە تەمنیان لە نێوان ٤،٧،١١ ساڵانە.

مە لای مەزگەوتی گوندی ئلودای ناوچەی ئوفای ترابزۆنی تورکیا کە تەمەنی ٣٦ ساڵە ئەمرۆ بە چەک ٣ کچی منداڵی گوندەکەیانی کوشت کە تەمەنی یەکیان ٤ ساڵەی  یەکتریش ٧ ساڵ ئەوی سێەمیش ١١ ساڵە، هاوکات لە دوای کوشتی مندالەکان تەلەفۆنی بۆ فریاکەوتنی خێرا کردوە ڕایگەیاندوە کە ٣ منداڵی کوشتوە.

لە دوای پەێوندیکردنکە تیمەکانی جەندرمە و تەندروستی چونتە شوێنی ڕوداوەکە تەرمی مندالەکانیان هەڵگرتۆتەوە مەلاکەش لە لاین تیمی جەندرمەوە دەستگیرکراوە.

ڕ.ح