نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبونەوەی لەبارەی کەشوهەوا ئەنجامدا

لە شاری گلاسگۆوی ئیسکۆچیا نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی کەش و هەوای جیهان کۆبووە.

لە کۆبوونەوەکەدا داوا لە وڵاتانکرا کە بەردەوامی بە کۆتاییهێنان بە وزەی خەڵۆز و سووتەمەنی بدرێت و هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە.

لە ساڵی ٢٠١٥دا لە پەیمانی پاریسدا وڵاتان ڕێککەوتبوون کە زیادبوونی گەرما بۆ خوار ٢ پلە دابەزێنن و لە سنوری ١،٥ پلە قەتیسی بکەن.

بەپێی زاناکان بۆ ئەوەی پلەی گەرمای جیهان لەژێر ١،٥ پلە بێت، پێویستە تا ساڵی ٢٠٣٠ هەوڵ بدرێت، پلەی گەرما سفر بێت.

ف.ق