نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە سوریا دەستیلەکارکێشایەوە

جەیمس جێفری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە سوریا دەستیلەکارکێشایەوە.

جێفری رایگەیاند کە دەستی لە پۆستەکەی کێشاوەتەوە.

جێفری رایگەیاند کە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا هەر کام کاندید سەربکەوێت، سیاسەتی ئەمریکا لە سوریا بەردەوام دەبێت. چاوەڕێ دەکرێت جۆڵ رایبورنی جێگری شوێنی بگرێتەوە.

جێفری پێشتر باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە بوو و بە پیچەوانەی برێت مەکگورک کە لە جێگەی دانرابوو، پشتگیری لە سیاسەتی ئاکەپە لە سوریا دەکرد.

ف.ق