پەرلەمانی ئەوروپا سکاڵای یاسایی لەسەر ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەوروپا تۆمار کرد

پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا سکاڵای یاسایی لەسەر کۆمسیۆنی (ئەنجوومەنی) یەکێتیی ئەوروپا تۆمار کرد. سکاڵاکە لەسەر ئەوەیە، کە ئەنجوومەنی ئەوروپا نەیتوانیوە دەسەڵاتی یاسا بچەسپێنێت و جێبە

پەرلەمانی ئەوروپا  سکاڵای یاسایی لەسەر کۆمیسۆنی ئەوروپا تۆمارکردووە، چونکە ئەو وڵاتانەى سزا نەداوە، کە پێشێلکارییان کردووە و یاساکانی ئەوروپایان جێبەجێ نەکردووە.

ئەو سکاڵایە هەوڵێکە بۆ ئەوەى هاوکاریی دارایی بەو دەوڵەتانە نەدرێت، کە یاساکان پێشێل دەکەن و ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوە، کە رێککەوتنی بروکسل - پۆڵەندا بەهێزتر بکات.

کۆمسیۆنی ئەوروپا لەسەر داوای سەرکردەکانی ئەوروپا بڕیارەکان بۆ سزادانی پۆڵۆنیا و هەنگاریا بەهۆی پێشێلکارییەکانەوە، دواخستووە و بڕیاری دادگاشیان لەبارەی مەترسیداربوونی پێشێلکارییەکانی ئەو دوو وڵاتە پشتگوێ خستووە. جێبەجێکردنی سزاکان و یاساکانیشیان دواخستووە بۆ بڕیاری دادگای باڵای یەکێتیی ئەوروپا.

بەڵام بەشی یاسایی پەرلەمانی ئەوروپا نیگەرانیی خۆی دەربڕیوە، چونکە نیگەرانە لەوەی، کە دادگای باڵای یەکێتیی ئەوروپا ئەو سزانەى سەر و ئەو وڵاتانە ڕەتبکاتەوە و ئەوەش نەچەسپاندنی یاسایی لە یەکێتیی ئەوروپا هێناوەتەوە رۆژەڤ.

ژ.ت