پەیمانی قەدەغەکردنی چەکی ئەتومی جێبەجێ دەکرێت

پەیمانی نێودەوڵەتی قەدەغەکردنی چەکی ئەتومی بە ئیمزاکردنی ٥٠ وڵات لەماوی ٩٠ ڕۆژدا دەکەوێتە بواری جێبەجێ کردەنەوە.

هندوراس بووە وڵاتی ٥٠مین کە ئیمزای لەسەر پەیمانی قەدەغەکردنی چەکی ئەتومی کرد. بە ئیمزاکردنی هندوراس، چاوەڕێ دەکرێت لەماوەی ٩٠ ڕۆژدا پەیمانەکە جێبەجێ بکرێت.

پیتەر مایدەر سەرۆکی خاچی سووری نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ بۆ مرۆڤایەتی گرنگە."

ئامانجی پەیمانەکە ئەوەیە کە بەکارهێنان، بەرەوەپێشەوەبردن، بەرهەمهێنان، تاقیکردنەوە و هەڕەشەی تاقیکردنەوەی چەکی ئەتومی لەناوببرێت. پەیمانەکە مانگی ئابی ٢٠١٧ لە ئەنجومەنی گشتی نەتەوەی یەکگرتووەکان خرایەڕوو و ١٢٢ وڵات پشتگیریان لێکرد و ٨٤ وڵات ئیمزایان کرد.

ئەمریکا، بەریتانیا، فەڕەنسا، چین و ڕووسا کە خاوەنی چەکی ئەتومین، پەیمانەکەیان ئیمزا نەکردووە.

لەم ساڵانەی دواییدا، نیجێریا، مالێزیا، ماڵتا و توالو پەیمانەکەیان ئیمزاکرد.

ف.ق