روسیا پەیمانی ستارتی نوێی ئەتۆمی راگرت

ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا لەبارەی بێچەکردنی ئەتۆمی رایگەیاند، روسیا بەشداریکردنی خۆی لە پەیمانی ستارتی نوێ راگرتووە.

پوتین لە قسەکانیدا کە بۆ کەناڵێکی روسی قسەی کرد وتی، " روسیا پەیمانی ستارتی نوێی ئەتۆمی راگرتووە."

پوتین بانگەوازی لە بەرپرسانی روسیا کرد و وتی، ئەگەر واشنتۆن چەکی ئەتۆمی تاقی بکاتەوە، ئەوانیش چەکی ئەتۆمی تاقی بکەنەوە.

ئەم پەیمانە ریگە بۆ ئەوە دەکاتەوە کە ئەمریکا و روسیا لە وێستگە سەربازیەکان، کۆنتڕۆڵ بکەن. بەهۆی کۆڤید١٩ەوە، ئەم کۆنتڕۆڵە راگیرابوو.

بەگوێرەی بەرپرسانی ئەمریکا، روسیا هەموو کاتێک کۆنتڕۆڵردنی وێستگە ئەتۆمیەکانی رەت کردووەتەوە.

ف.ق