سباستیان کۆرز: ئەو ڕووداوانەی کە لە تورکیا ڕوودەدات جێگەی قەبووڵکردن نییە

سەرۆک وەزیرانی نەمسا سباستیان کۆرز وتی، " لە تورکیا مرۆڤە خاوەن فکری جیاواز و سیاسیەکان لە ژێرگووشار و زۆرداریدان.هەربۆیە جێگەی تورکیا لە ناو یەکێتی ئەورووپا نابێتەوە.

سەرۆک وەزیرانی نەمسا سباستیان کۆرز وڵامی پرسیارەکانی خوێندکارانی ڕۆژنامەی " هەتە"ی دایەوە. یەکێک لە خویندکاران پرسێکی ئاوەهای کرد: " گەلۆ تورکیا لەناوی ١٠ ساڵی داهاتوودا دەتوانێت ببێتە ئەندامی یەکێتی ئەورووپا؟"

لە وڵامدانەوەکەیدا ڕخنەی تووندی لە دەسەڵاتداری ئەردۆغان گرت.

کۆرز وتەکانی خۆی تیشکی خستەسەر ئەم بابەتە کە تورکیا بەدڵنیاییەوە  لە ماوەی ١٠ ساڵەی داهاتوودا ناتوانێت ببێتە ئەندامی یەکێتی ئەورووپا و وتی، " ئیمە دەنگمان نەیە و بۆ ئەمەش کار دەکین.

' ئەو ڕووداوانەی کە لە توورکیا ڕوو دەدات جێگەی قەبووڵ نییە.

سەرۆک وەزیری نەمسا ئەوەی هێنایەسەر زمان کە تورکیا هەناگو بە هەنگاو لە یەکێتی ئەورووپا دوور دەبێتەوە و وتی، " لە تورکیا ڕۆژنامەوان، سیاسەتمەدار و ڕخنەگەران لە ژێر گووشار و زۆرداریدان. ئەمە قەبووڵ ناکرێت. جێگەی ئەوان لە ناو یەکێتی ئەورووپا نابێتەوە."

ک-ش