سەندیکاکانی فەڕەنسا دەست بە مانگرتن دەکەن

لە فەڕەنسا، کۆنفیدراسیۆنی رەنجی گشتی و یەکێتی سەندیکای سۆڵیدار، بە ئامانجی زیادکردنی موچەی کارمەندان، ٢٩ی ئەیلولی ٢٠٢٢ دەست بە مانگرتن دەکەن.

چاوەڕێ دەکرا کە حکومەتی فەڕەنسا لەسەر هێزی کار و موچەی هاوڵاتیان پرۆژەیەک ئامادە بکات، بەڵام دوو سەندیکا ماوەیەک لەمەوبەر بڕیاری مانگرتنیان دابوو.

سەندیکای جی جی تی و سولیدار ئاماژەیان بەوەکردووە کە دەست بە مانگرتن دەکەن و ئامانجیشیان زیادکردنی موچەی کرێکار و کارمەندانە و ئەوەش بەشێک لە چالاکیە بەردەوامەکانیان دەبێت.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، پێشنیازەکانی حکومەت لەژێر هێڵی هەژاری هاوڵاتیاندایە و باسی ئەوەیان کردووە کە پێویستە یاسای خانەنشینی باشتر بکرێت.

سەندیکاکان رایانگەیاند کە حکومەی لە بەردەوامکردنی سیاسەتەکانی لەدژی مافی کرێکاران سوورە و بەو هۆیەشە لە ٢٩ی ئەیلولدا دەست بە مانگرتن دەکەن.

ف.ق